دابەشکردنى نەوت ٢٠٢٠- چەمچەماڵ- شۆڕش

ڕابیتەى ئیسلامى کورد لقى گەرمیان و کەرکوک بەهاوکارى خێرخوازان لەشارەدێى شۆڕش لەقەزاى چەمچەماڵ وەجبەى یەکەم (١٥٠٠)لتر نەوتى دابەشکرد بەسەر (٧٥) خانەوادەى بێباوک لەوانەى زۆر هەژارن ، شایانی باسە تەنها ئەو خانەوادەى لەلایەن ڕێکخراوەکەمانەوە وەک لقى گەرمیان موچەمەى مانگانەیان بۆ دابین کراوە (٢٠٠٠) خانەوادەن ، بۆیە داواکاریان لە خێرخوازان بەردەوام بن لە بەشداری کردن لە م پرۆژەیەدا بۆ ئەوەى سەرجەم خانەوادەکان سودمەند ببن، لەکاتێکدا دابەشکردنى نەوتى حکومەت زۆر بەسستى دەڕوات . وە ئێمەش لە ڕابیتەى خێرخوازى لەپاش سوپاسی سەرجەم خیرخوازان ئامادەین ئاسانکارى بکەین لە جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان بەهەر جؤرێک دەیانەوێت.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت