هەڵکەندنى بیرى ژمارە (٦) ساڵی ٢٠٢٠- لقى گەرمیان

 

رابیتەى ئیسلامی کورد - لقى گەرمیان بەهاوکارى  لقى  سلێمانى و لەسەر ئەرکی خێرخوازان دەستى کرد بەهەڵکەندی بیرى ژمارە (٦) بۆ ساڵی ٢٠٢٠ وە ژمارە (٢٨٣) لەزنجیرەى پرۆژەکانى لقى گەرمیانى ڕابیتەى خێرخوازى وە جێگاى ئەم بیرە مزگەوتى گوندى (گوڵم کەوە) یە لەقەزاى چەمچەماڵ بە نزیکەى (١٥) کم دورە ، لەبەر ئەوەى پرۆژەى ئاوى گوندەکە وەک پێویست نەبوو بەشێکى زۆرى کاتەکان مزگەوت بێئاو بوو بە تایبەت ڕۆژانى جومعە لەگوندە نزیکەکانەوە نۆێژ خۆێنان دەهاتنە ئەم مزگەوتە . هیوادارین خواى گەورە خێری ئەو خێرخوازە بەڕێزە قبوڵ بکات و باشترین پاداشت بە نسیبی بکات وە ببێتە هۆکارى ئاوەدان 
کردنەوەى زیاترى ماڵیک لە ماڵەکانى خواى گەورە 








.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت