دابەشکردنى موچە ى مانگەکانى چارەکی سیَهەمى ٢٠٢٠

 

 ڕابیتەى خێرخوازى لقى گەرمیان لەئەمڕۆوە ٢٤-٩-٢٠٢٠ دەستى کرد بە دابەشکردنى موچەى نازداران بۆ مانگەکانى ٧و٨و٩-٢٠٢٠ وەژمارەى سودمەندان  ٩١٠ خانەوادەیە ، وەبڕی پارەى دابەشکراو (١٢٥٠٠٠٠٠٠) سەدو بیست و پێنج ملیۆن دینارە ، کە لە لایەن خێرخوازانى ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان دابین کراوە . لیرەدا بە پێویستى ئەزانین بەناوى ڕابیتەى خێرخوازى و سەرجەم خانەوادەکانەوە سوپاسى خێرخوازان بکەین و داواکارین خواى گەورە خێرەکانیان بە باشترین پاداشت بداتەوە . وە بە پێویستى ئەزانین داوا لەو خێرخوازە بەڕێزانە بکەین کە ئیستا لەبەر هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە پارەى کەفالەتەکان دابین بکەن بۆ ئەوەى پەیوەندى نیوانمان بەردەوام بیت ئەتوانن بەهەر بڕێک لە توانایاندا ببێت بەشدارى بکەن بۆ ئەوەى کەمترین خانەوادە  موچەکانیان دابین نەکرێت . خواى گەورە چاکەى چاکەکاران ونناکات ..








 

دواتر
This is the current newest page
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت