رادەستکردنى بیریک لەسنورى چەمچەمال

 

رِابیتەى خیَرخوازى -لقى گەرمیان لەسەر ئەرکى خیَرخوازیک  بیریَکى بە قولَایی (١٠٢) مەتر لە ناحیەى قەرەهەنجیر - چەمچەمالَ هەلَکەندو رِادەستى خەلَکی گەرِەکەکەى کرد بە ئومیدى ئەوەى رِزگاریان بکات لەکەم ئاوى کەماوەیەکى زۆرە کیشەیان هەیە ، وە ئەم بیرە زیاتر لە (١٠) خانەوادە بە سۆندە ئەتوانن لیَی سودمەند ببن وە هەرکەسیک لە هەر کاتیک پیَویستى پیَی هەبیَت لە رِیَگەى ئەو تەنکیەى دانراوە ئەتوانیت لە ئاوەکە سودمەند ببیَت . ئەم بیرە ژمارە (٥) لەسالى ٢٠٢٠ هەلَکەنراوە لەسنورى چەمچەمالَ وە بیرى ژمارەى (٣٠) کەبەتەنها تا ئیستا لە شارەدیَى قەرەهەنجیر رِادەستى هاولَاتیان کرا وە ، شایانى باسە ناحیەى قەرەهەنجیر یەکیَکە لە و ناحیانەى لەسەردەمى رِژیَمى بەعسدا تەخت کراوە شوَینەکەی کراوە بەسەربازگە ئیستا نزیکەى (١٠٠٠) خانەوادەى تیَدا نیشتەجیَیە . وەسودمەندان لە لیَدوانەکانیاندا سوپاسى رِابیتەى خیَرخوازى و ئەو خیرخوازە بە رِیَزەیان کرد کەلەسەر ئەرکی بیرەکە هەلَکەنراوە وە داواکار بون خیَرخوازان هاوکارى ئەم ناحیەیە بكةن بۆ هەلَکەندنى چەند بیریَکى تر بۆ چارەسەر  کردنى تەواوى کیشەى بیئاوى له ناحيه كه دا . .










دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت