به‌رده‌وامی له‌هه‌لكه ندنی بیری ئاو

رابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی گه‌رمیان -نوسینگه‌ی چه‌مچه‌مال به‌ هاوكاری خیرخوازانی كوردستان بیری یه‌كه‌می ته‌واو كرد وه‌ ئیستا ده‌كه‌ویته‌ بواری پیش كه‌شكردنی ئاو به‌ هاولاتیانی سنوره‌كه‌ وه‌ زیاتر له‌ (10) خانه‌واده‌ ده‌توانن لیی سودمه‌ند ببن وه‌ الحمد لله‌ هه‌ر ئه‌مرۆ7-7-2020 ده‌ستمان كرد به‌ هه‌لكۆلینی بیری ژماره‌ (2) له‌ناحیه‌ی شۆرش - گه‌ره‌كی موفه‌ریه‌كان به‌ هاوكاری خیرخوازان وه‌ (7) خانه‌واده‌ی به‌رده‌وام له‌ سنوره‌كه‌ سود مه‌ند ده‌بن ، وه‌ ته‌ نكی یان خه‌زانی گه‌وره‌ دائه‌نریت له‌به‌رده‌می بیره‌كه‌دا  هه‌ركه‌ سیكی دوریش ویستی سوددی لیوه‌ر بگریت ئه‌توانین به‌به‌رده‌وامی له‌ته‌نكیه‌كه‌وه‌ ئاو ببه‌ن وه‌ به‌ به‌لوعه‌ دابه‌شده‌كریت ،  لیره‌ دا وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی سوپاسی سه‌رجه‌م خیرخوازانی به‌ریز ده‌كه‌ین بۆ هاوكاریه‌كانیان بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌ هاوكاریمان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ خزمه‌تكردنی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی پیویستیان به‌ بیر هه‌یه‌ وه‌ ماوه‌ی ریگه‌ پیدانه‌كه‌ش دیاریه‌و به‌ره‌و كۆتاییه‌ ، ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌ده‌ستی خۆتان ده‌رمه‌كه‌ن خیرخوازانی به‌ ریز به‌ خشینی ئاو یان هه‌لكۆلینی بیر یه‌كیكه‌ له‌خزمه‌ته‌ به‌رزه‌كان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
بۆ به‌ شداری كردن له‌ هه‌لكۆلینی بیر به‌ته‌واوه‌تی -- 2000 دولار 
وه‌ ئه‌توانیت ته‌نها به‌ پشكیك (100) دولار یان هه ر بریك له‌ تواناتدایه‌ 








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت