دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی 4و5و6 - 2020

رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان به‌ هۆی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزو پیویستی خانه‌واده‌كان به‌ هاوكاری  له‌ ئه‌مرۆوه‌ 15-7-2020 ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌ لایه‌ن خیرخوازانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریم كفاله‌ت كراون، ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردن وه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نیت له‌ گه‌ل جیبه‌جیكردنی رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان . شایانی باسه‌ سودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌  (860) خانه‌واده‌یه‌ وه‌ بری پاره‌ی دابه‌شكراو (129000000) سه‌دوو بیست و نۆ ملیۆن دیناره . رابیته‌ی خیرخوازی - لقی گه‌رمیان سوپاسی سه‌رجه‌م خیرخوازانی به‌ ریز له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریم ده‌كه‌ین، وه‌هیوادارین خوای گه‌وره‌ به‌ باشترین پاداشت له‌ دنیاو قیامه‌ت پاداشتیان بداته‌وه‌. وه‌لیره‌دا به‌ پیویستی ئه‌زانین  ئاگاداری سه‌رجه‌م خیرخوازان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تائیستا كفاله‌تی بیباوكیان نه‌كردووه‌ ژماره‌یه‌ك داواكاری خانه‌واده‌ی بیباوكمان لایه‌ بۆ هه‌ر كه‌سیك بیه‌ویت خۆی  بكان به‌ هاوه‌لی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وصلهم له‌به‌هه‌شتدا وه‌ك ده‌فه‌رمۆیت (من و ئه‌و كه‌سه‌ی مندالیكی بیباوك به‌ خیو بكات له‌به‌هه شتدا وه‌ك دوو په‌نجه‌ واین  ئیشاره‌تی كرد بۆ په‌نجه‌ی دریژو ته‌نیشته‌كه‌ی ).  . ‌








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت