هه لكه‌ندنی بیری ئاو

 رابیته‌ی خیرخوازی - لقی گه‌رمیان نوسینگه‌ی چه‌مچه‌مال له‌وه‌رزی نۆیی كاركردنیدا پاش چه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هاوكاری خیرخوازانی كوردستان و بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ چونی كۆمه‌لیك مالی هه‌ژار له‌گه‌ره‌كی كۆمپانیای به‌ریز - چه‌رمۆ ستی له‌ناحیه‌ی شۆرش -قه‌زای چه‌مچه‌مال توانی به‌هاوكاری خیرخوازیك ده‌ستی كرد به‌هه‌لكه‌ندنی بیریك بۆ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ به‌ ئومیدی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌ میش بیت هه‌ندیك له‌ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی بیئاوی سنوره‌كه‌ بكات .شایانی باسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌زاری چه‌مچه‌مال كیشه‌ی بیئاوی زۆره‌ به‌تایبه‌ت شاره‌دیی شۆرش ماوه‌ی هه فته‌یه‌كه‌ ده‌زگا ئیداریه‌كانی سنوره‌كه‌ ریگه‌ی هه‌لكه‌ندنی بیری داوه‌ به‌هه‌ر كه‌سیك ده‌یه‌ویت بیر هه لكه‌ نیت . ئیمه‌ش وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی به‌ پیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ده‌گاته‌ ده‌ستمان هه‌ول ئه‌ده‌ین زۆرترین بیر  هه لبكه‌نین بۆیه‌ داواكارین له‌ خیرخوازانی به‌ ریز هاوكارمان بن ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا هه یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌ره‌كه‌ بیئاوه‌كانی شورش و چه‌مچه‌مال ئاوه‌دان بكرینه‌وه‌ . چاوه‌ریی هیمه‌تی هه‌مو لایه‌ كین . 




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت