چالاكی ره‌مه‌زان - ژماره‌ (7) - ئیداره‌ی گه‌رمیان - قه‌زای كه‌لار

رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان به‌ ئاماده‌بونی به‌ ریز  (دكتۆر مامۆستا ملا حسن كه‌لاری ) راویژكاری شه‌رعی ریكخراوه‌كه‌مان له‌ رۆژی 11-5-2020 به‌رامبه‌ر (18) ی ره‌مه‌زانی 2020  به‌ هاوكاری خیرخوازانی كوردستان له‌ شاری كه‌لار هاوكاری سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دابه‌شكرد به‌سه‌ر (120) خانه‌واده‌ی دانیشتوی قه‌زای كه‌لارو ده‌وروبه‌ری  له‌ نازداران و نه‌خۆش و خاوه‌ن  پیداویستی تایبه‌ت و كه‌م ده‌رامه‌ت ،وه‌ سه‌به‌ته‌كان پیك هاتبو له‌ خۆراكی جۆراوجۆر بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ، وه‌ سودمه‌ندان سوپاسی رابیته‌ی خیرخوازی و خیرخوازانیان كرد بۆ هاوكاریه به سوده‌كه‌یان له‌ م مانگه‌ پیرۆزه‌دا ، وه‌ ئیمه‌ش وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی به‌رده‌وام ئه‌بین له‌ دابه‌شكردنی هاوكاریه‌ كانمان له‌ رۆژانی داهاتودا تا كۆتایی مانگ وه‌ بۆ ئاگاداری خیرخوازانی به‌ ریز له‌ ناونوس كردنی زیاتر له‌ دوو هه‌زار خانه‌واده‌ی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت تا ئه‌مرۆ (870) خانه‌واده‌ سودمه‌ند بون هیوادارم هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی تا جه‌ژن بتوانین سه‌رجه‌میان دلخۆش بكه‌ین -خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی چاكه‌كاران ونناكات.







. . 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت