چالاكی ره‌مه‌زان ژماره‌ (6) - قه‌زای كفری

رابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان چالاكی ژماره‌ (6) مانگی ره‌مه‌زانی له‌شاری كفری جیبه‌جی كرد سودمه‌ندانی برۆژه‌كه‌ (90) خانه‌واده‌بون له‌ بیباوك و نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌تی سنوره‌كه‌ وه‌ چالاكیه‌كه پیك هاتبوله‌ دابه‌شكردنی (60) سه‌به‌ته‌ی خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر بۆ مانگی ره‌مه‌زان وه‌ (30) خانه‌واده‌ش پاره‌ی زه‌كاتیان وه‌رگرت ، شایانی باسه‌ له‌سه‌ره‌تای چالاكیه‌كه‌دا به‌ ریز مامۆستا هاوكار له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته‌ گرنگی زه‌كات و په‌روه‌ره‌كردنی مندالان بۆ ئاماده‌بوان وه‌ كاره‌ خیرخوازیه‌كانی رابیته‌ی  نرخاند له‌ خزمه‌ت كردنی چین و تۆیژه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ لگا .وه‌سود مه‌ندان له‌به‌شداریه‌كانیانداسوپاسی رابیته‌ی خیرخوازی و ئه‌و ریكخراو وخیرخوازانه‌ یان كرد كه‌ هاوكاری رابیته‌ بون له‌م پرۆژه‌یه‌دا ، شایانی باسه‌ تائیستا (650) خانه‌واده‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ سودمه‌ند بون (525) خانه‌واده‌ سه‌به‌ته‌ی خوراك و (125) خانه‌واده‌ زه‌كات ، وه‌ له‌ رۆژانی داهاتوش تاكۆتایی مانگی ره‌مه‌زان چالاكیه‌كان به‌رده‌وام ئه‌ بیت .داواكارین خیرخوازانی ناوخۆ هاوكارمان بن له‌گه‌وره‌ كردنی پرۆژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌ بیباوك و هه‌ژار لامان ناونوس كراون كه‌ زیاتره‌ له‌ (2000)خانه‌واده‌   دل خۆش بكرین .








.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت