چالاكی ره‌مه‌زان - ژماره‌ (5)- سنوری قه‌زای چه‌مچه‌مال

رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان رۆژی 5شه‌ممه‌ 7-5-2020 چالاكی ژماره‌ (5) ی جیبه‌جی كرد له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌مال كه‌ بریتی بوو له‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌سه‌ر (100) خانه‌واده‌ی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌مال و شاره‌دیی شورش له‌ خانه‌واده‌ی نازداران و نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌ت و پاشماوه‌ی ئه‌نفال ، وه‌ ئه‌م چالاكیه‌مان له‌ ریگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی رابیته‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی خیرخوازیك له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان بوو .شایانی باسه‌ سودمه‌ندانی سوپاسی رابیته‌ی خیرخوازی و خیرخوازانیان كرد بۆ هاوكاریان كه‌له‌راستیدا له‌ كاتیكی پیویستدا بوو  انشاء الله چالاكیه‌كان له‌ رۆژانی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی و پاره‌ی زه‌كات به‌ ئومیدی ئه‌وه‌ی بتوانین به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی نازدارانی بی موچه‌ دلخۆش بكه‌ین  ، ئه‌م كاره‌ش پیویستی به‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی خیرخوازانی ناوخۆ هه یه.









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت