هه‌ررۆژه‌و چالاكیه‌ك - 23 ره‌مه‌زان - ژماره‌ (12) - كه‌لار

ئه‌مرۆ (23) ره‌مه‌زان - رابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی گه‌رمیان چالاكی ژماره‌(12) ی له‌ شاری كه‌لار جیبه‌جیكرد وه‌ به‌هاوكاری خیرخوازانی كوردستان . كه‌بریتی بوو له‌ دابه‌شكردنی (100) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی جۆراوجۆر به‌سه‌ر (100) خانه‌واده‌ له‌ بیباوك (نازدار) ، كه‌م ئه‌ندام ، نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌ت،  له‌ چین و تۆیژه‌ جیاوازه‌كانی شاری كه‌لار .شایانی باسه‌ سودمه‌ندان ده‌ست به‌نزا داوایان كرد له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ خیری ئه‌م خیرخوازه‌ به‌ ریزانه‌ به‌ باشترین پاداشت  قبول بكات . وه‌ ئیمه‌ش وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی لای خۆمانه‌وه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م خیرخوازان و به‌ تایبه‌ت ئه‌م خیرخوازه‌ به‌ ریزانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ هیوادارین نمونه‌یان زۆر بیت و سه‌ربه‌رزی دنیاو قیامه‌ت بن .تا ئه‌مرۆ 23 ره‌مه‌زان ژماره‌ی سودمه‌ندانی پرۆژه‌كانمان گه‌شته‌ 1310 خانه‌واده‌ وه‌ پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ . .






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت