هه‌ر رۆژه‌و چالاكیه‌ك - 21ی ره‌مه‌زان - ژماره‌ (10) - قه‌زای چه‌مچه‌مال - ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند

چالاكی ئه‌مرۆمان وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان له‌ قه‌زای چه‌مچه‌مال - ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند. سودمه‌ندانی پرۆژه‌كه‌ی ئمرۆمان (80) خانه‌واده‌ بون (70) خانه‌واده‌ دانیشتوی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند وه‌ (10) خانه‌واده‌ش دانیشتوی ناحیه‌ی وارماوا (زه‌رایه‌ن ) وه‌ سودمه‌ندان خانه‌واده‌ی نازداران ،كه‌م ئه‌ندام ،نابینا و نه‌خۆش" كه‌م ده‌رامه‌ت .وه‌هاوكاریه‌كان بریتی بوو له‌ سه‌به‌ته‌ی خواردن و پاره‌ی زه‌كات .شایانی باسه‌ به‌ ریز ماموستا حمزه‌ خلیفه‌ (ئه‌ندامی بۆردی گه‌شه‌پیدانی رابیته‌ و راویژكاری شه‌رعی  له‌سنوری چه‌مچه‌مال) له‌به‌شیكی چالاكیه‌كه‌دا به‌شداری كردو وتاریكی پیش كه‌شكرد به‌ئاماده‌بوان كرد، وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كاری خیرخوازی و سوده‌كانی بۆ كۆمه‌لگاوه‌ داوای كرد له‌ ئاماده‌بوان به‌رده‌وام له‌ نزاكانیاتندا خیرخوازان و ئه‌ندامانی رابیته‌ی خیرخوازی بیبه‌ش نه‌كه‌ن . وه‌ هاوكاریه‌كان له‌لایه‌ن خیرخوازانی ده‌ره‌وه‌ ناوه‌وه‌ی هه ریم دابین كرابوو ، وه‌ چالاكیه‌كان  به‌رده‌وام ده‌بن  تا كۆتا رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.داواكارین خوای گه‌وره‌ خیری خیرخوازان به‌ باشترین پاداشت قبول بكات و بیكاته‌ تۆیشوی .قیامه‌تی هه موان







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت