به‌رده‌وامی له‌ دابه‌شكردنی هاوكاری زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا

له‌ دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی - لقه‌ گه‌رمیان رۆژی 8-4-2020 به‌ هاوكاری ریكخراوی برایه‌تی كورد له‌ بیرمنغهام - بریطانبا  هاوكاری دابه‌شكرا به‌سه‌ر (55) خانه‌واده‌ له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان (25) خانه‌واده‌ له‌ بینای ریكخراو وه‌ریگرت له‌گه‌ل پاراستنی رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان وه‌پاشماوه‌ی سودمه‌ندان به‌شه‌كانیان  له‌ سله‌ی خواردن و موادی پاك كه‌ره‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ ماله‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ریكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ ،وه‌سودمه‌ندان بریتی بون له‌ خاته‌واده‌ی نازداران ،نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌ت وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كریكاری ژینگه‌ پاریزی كۆمپانیای ئۆرانوس له‌ ده‌ربه‌ندیخان .وه‌ چالاكیه‌كان رۆژانی داهاتوو له‌ چه‌ند شاریكی تر له‌   .سنوری ئیش و كارمان به‌رده‌وام ده‌ بیت  







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت