به‌رده‌وامی له‌ گه‌یاندنی هاوكاری به‌ خانه‌واده‌ی كه‌م ده‌رامه‌ت

له‌به‌رده‌وامی له‌هه‌لمه‌ته‌كانی لیژنه‌كانی ریكخراوه‌كه‌مان له‌ ژیر دروشمی (ئیوه‌ له‌ ماله‌كانتان بمینینه‌وه‌ ئیمه‌ خزمه‌تتان ده‌كه‌ین ) له‌ رۆژانی 19و20 -4-2020 لیژنه‌كانمان له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌مال و شاره‌دیی شورش و تكیه‌ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دابه‌شكرد به‌سه‌ر (110) خانه‌واده‌ی بیباوك و كه‌م ده‌رامه‌تو زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م دۆخی كۆرۆنادا. كه‌له‌لایه‌ن خیرخوازیكه‌وه‌ له‌ناوخۆیی هه‌ریم دابین كرابوو ، شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م سه‌به‌ته‌كان  له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ گه‌یه‌نرانه‌ خانه‌واده‌كان له‌ ماله‌كانی خۆیان. وه‌ هیوادارین خیرخوازان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌وادانه‌ی  ناویان تۆمار كردووه‌ سود مه‌ند ببن .






 . 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت