ده‌ستپیكردنی چالاكیه كاني مانگي ره‌مه‌زان

وه‌ك نه‌ریتیكی سالانه‌ی رابیته‌ی خیرخوازی بۆ خزمه‌تكردنی چین و تۆیژه‌ جیاوازه‌ هه‌ژاره‌كان ئه‌مرو 4ی ره‌مه‌زان یه‌كه‌م چالاكیمان ده‌ستی پیكرد به‌ دابه‌شكردنی (70) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی كه‌دابین كرابوو له‌ لایه‌ ن خیرخوازیكی به‌ ریزی شاری هه‌ولیر له‌ كۆی (120) سه‌به‌ی خۆراكی هه‌فته‌ی پیشو دوو رۆژپیش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزله‌ناحیه‌ی شۆرشله‌ چه‌مچه‌مال (50) سه‌به‌ته‌ی دابه‌شكرا ،سود مه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چین و تۆیژه‌ جیاوازه‌كانی شاری ده‌ربه‌ندیخان بوو له‌  نه‌خۆشی دریز خایه‌ن " كه‌م ئه‌ندام ، ژینگه‌ پاریزان و هه ژارو بیباوك . وه‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی ده‌ست به‌دوعا بون له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره‌ خیری خیرخوازان قبول بفه‌رمویت . ئیمه‌ش وه‌ك رابیته‌ پاش دوعای خیرو سوپاس بۆ ئه‌ و خیرخوازه‌ به‌ ریزه "هیوادارین باقی خیرخوازان چاو له‌و به‌ ریزه‌ بكه‌ن كه‌له‌دوره‌وه‌ خه‌مخۆری كه‌م ده‌ستی ئه‌م سنوره‌ن ئه‌وانیش به‌ده‌م داواكاریه‌كانی . رابیته‌وه‌ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ناره‌ حه‌تی خه‌لكی ئه‌م سنوره‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا ئاسان بكه‌ین و هه‌گبه‌ی قیامه‌تمان قورس بكه‌ین له‌ كۆتایدا ئیمه‌ش له‌ گه‌ل مه‌لائیكه‌كانی خوای گه‌وره‌دا ده‌لیین (اللهم اعطي منفقا خلفا )..‌ 








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت