به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم

له‌ چالاكیه‌كی نۆیدا رابیته‌ی ئیسلامی كورد -لقی گه‌رمیان و دیاله‌ -توانی هاوكاری سه به‌ته‌ی خواردن و موچه‌ی نازداران بگه‌یه‌نیته‌ مندالی بیباوكی سنوری شاره‌دیی جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌ وه‌له‌و چالاكیه‌دا (60) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دابه‌شكرا به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی بیباوك و كه‌م ده‌رامه‌تی سنوره‌كه‌دا وه‌ موچه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌ بیباوكانه‌ش دابه‌شكرا بۆ مانگه‌كانی 1و2و3-2020 كه‌موچه‌یان هه‌یه‌ له‌ ریكخراوه‌كه‌مان وه‌ ژماره‌یان تائیستا (40) خانه‌واده‌یه‌ له‌ شاره‌دیی جلولاو سعدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌باره‌ كه‌له‌لایه‌ ن خیرخوازانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تیان كه‌فاله‌ت كراون شایانی باسه‌ خانه‌واده‌كان له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی سنوره‌كه‌ (كورد ،توركمان ،عه‌ره‌ب) پیك هاتون ،له‌كۆتایدا سود مه‌ندان سوپاسی زۆری ریكخراوی رابیته‌وخیرخوازانیان كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنیان .




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت