دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندانی كۆرۆنا له‌ كه‌لارو چه‌مچه‌مال و دربندیخان

له‌ دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان بۆ خزمه‌تكردنی زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا له‌م دۆخه‌دا رۆژی 1-4-2020 دابه‌ شكردنی هاوكاریه‌كان به‌ هاوكاری خیرخوازانی كوردستان به‌رده‌وام بوو وه‌ توانرا (200) سه‌له‌ دابه‌شك بكریت  وه‌به‌م جۆره‌ -- كه‌لار (90) سه‌له‌ - چه‌مچه‌مال (80) سه‌له‌ - دربندیخان (30) سه‌له‌ . وه‌ سودمه‌ندان بریتی بون له‌ خانه‌واده‌ی نازدار .خانه‌واده‌ی كه‌م ئه‌ندام و نه‌خۆش وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ژینگه‌ پاریزه‌ران له‌شاری كه‌لار وه‌سه‌رجه‌م سه‌له‌كان خۆراكی بون وه‌له‌لایه‌ن خیرخوازانی كوردستانه‌وه‌ دابین كرا بو ،وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه‌ خۆمان وه‌ك رابیته‌ زیاتر له‌ (2000) خانه‌واده‌ی بیباوك موچه‌مان لیۆه‌رئه‌گرن، له‌به‌ر كه‌می گه‌شتنی هاوكاریه‌كان تائیستا ته‌نها له‌ %30 ئه‌و خانه‌واده‌ نازدارانه‌ لامان موچه‌ وه‌رئه‌گرن سود مه‌ند بون له‌هاوكاریان، له‌ گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی هه‌ژارو نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام و زه‌ره‌ر مه‌ندی ئه‌م دۆخه‌ ، بۆیه‌ پاش ده‌ست خۆشی و دوعای گیرا بونی خیری خیرخوازان هیوادارین هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و خانه‌وادانه‌ی به‌ تایبه‌ت بیباوكان ماون له‌م دۆخه‌دا سود مه‌ند ببن له‌ خیری خوازان - خوای گه‌وره‌ هه مومان پاریزراو بكات له‌م په‌تاو دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ 





.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت