په‌نای 11 -- راده‌ست كردنی خانوی ژماره‌ 11 له‌ خانه‌قین

پاش حه‌مدو سه‌نای خوای گه‌وره‌ و شوكری نیعمه‌ته‌كانی -دوینی 22-4-2020 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگیری بالای رابیته‌ولیژنه‌ی په‌نا  خانوی ژماره‌(11) راده‌ستی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ كرد له‌ شاری خانه‌قین كه‌ ریكلامی بۆ كرا وه‌ئه‌مه‌ش له‌ مه‌راسیمیكدا كه‌ خانه‌واده‌كه‌ و كه‌سوكار و ژماره‌یه‌ك میوان  تییدا به‌شداربون كلیلی خانوه‌كه‌ به‌ تازه‌ دروستكراوی پیش كه‌ش به‌ (3) مندالی بیباوكی چاوگه‌ش و دایكیان كرا وه‌ له‌ بی په‌نایی رزگاركران ،وه‌ پاش كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان به‌ته‌واوی خانوه‌كه‌ تۆمار ده‌كریت به‌ ناویانه‌وه‌ " لیره‌دا به‌ پیویستی ئه‌زانین وه‌ك رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان سوپاسی سه‌رجه‌م خیرخوازانی به‌ ریز بكه‌ین كه‌به‌شداریان كرد له‌ كرینی ئه‌م خانوه‌دا به‌ پشك كه‌متر یان زیاتر وه‌ تایبه‌تیش برایان له‌ كۆمپانیای قه‌ یوان كه‌ پاره‌ی نیوه‌ زیاتری پشكه‌كانیان دابین كرد ، خوای گه‌وره‌  له‌ هه مومانی قبول بكات و بیكاته‌ تۆیشوی قیامه‌ت و باشترین پاداش به‌ نسیبیان بكات . وه‌ به‌ پیویستی ئه‌زانم  سوپاس سه‌رجه‌م ئه‌و خۆبه‌خشه‌ به‌ ریزانه‌ بكه‌م كه‌هاوكارمان بون وه‌ ئاسان كاریان بۆ كردوین له‌ خانه‌قین و كه‌لار بۆ به‌ پایان گه‌شتنی ئه‌م  پرۆژه‌یه‌ وه‌ له‌ كۆتایدا بۆ به‌ شداری كردنی به‌رده‌وام له‌ باقی پرۆژه‌كانی تر ی رابیته‌ ده‌لیین (یاباغی الخیر 
.اقبل فان الجنه‌ ینادیك ) خیرخوازان فه‌رمون به‌هه‌شت چاوه‌ریتانه.‌






   
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت