هاوكاری فه‌رمانگه‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌ پیویستی خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا

رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان ئه‌مرۆ 24-3-2020 به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی بنكه‌و فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌ ریمی كوردستان له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ، له‌ قائمقامیه‌ت و ئاسایش و بنكه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی هاتو چۆو بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ ة نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌ر كرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌فدیكی رابیته‌ی خیرخوازی كه )3500) ده‌ستكیشی دابه‌شكرد به‌سه‌ریاندا وه‌ك ئه‌ركیكی ئاینی و نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانیان به‌كاری بهینن بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی جیبه‌جیكردنی ئه‌ركه‌كانیان . وه‌ له‌ پیشوازی وه‌فده‌كه‌دا به‌ ریز مامۆستا محمد ناصح قائمقامی ده‌ربه‌ندیخان سوپاسی رابیته‌ی خیرخوازی كرد بۆ ئه‌م هاوكاری و ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌ وه‌ پاشان وه‌فده‌كه‌ سه‌رجه‌م بنكه‌و فه‌رمانگه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و هاوكاریه‌كه‌ی .پیش كه‌شكردن




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت