قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئه‌مرۆ 20-3-2020 رابیته‌ی خیرخوازی -لقی گه‌رمیان -نوسینگه‌ی كةلارده‌ستی كرد به‌دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ خانه‌واده‌ی بیباوك و نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام هه‌ژارو ئه‌و خانه‌وادانه‌ی به‌هۆی نه‌مانی ئبیش و كاره‌وه‌ زه‌ره‌ر مه‌ند بون "وه‌ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی قوناغی دووه‌م ده‌ستی پیكرد توانرا سله‌ی خواردن كه‌هه‌ر یه‌كی(18) كیلۆ غه‌رام خواردنی جۆراوجۆری له‌ پیویستی رۆژانه‌ تیدابوو دابه‌شیكات، شایانی باسه‌ ئه‌م چالاكیه‌ به‌هاوكاری خیرخوازانی شاری كه‌لار بوو وه‌سه‌رجه‌م سه‌له‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانماوه‌ به‌ ره‌چاو كردنی رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان گه‌یه‌نرانه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی پیویستیان پییه‌تی . وه‌سودمه‌ندان ده‌ست به‌دوعاو داواكار بوون له‌ خوای گه‌وره‌ باشترین پاداشت به‌ نسیبی رابیته‌ و خیرخوازان بكات وه‌ئیمه‌ش وه‌ك رابیته‌ پاش سوپاسی خیرخوازان ئاماده‌ین بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی خیرخوازان به‌و خانه‌وادانه‌ی پیویستیانه‌ پییه‌تی و ناونوسكراون لامان و وه‌ تائیستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان هاوكاریان پیگه‌یشتووه‌ ،وه‌ داواكارین له‌ خیرخوازان هاوكارمان بن هه‌تاكو سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كان هاوكاریان پیده‌گات له‌م كاته‌ ناسك و ناره‌حه‌ه‌ته‌دا - من كان فی حاجة اخيه كان الله في حاجته







 . 

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت