دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا له‌ ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌مال


له‌ دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی -لقی گه‌رمیان بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی نازداران و كه‌م ئه‌ندام و هه‌ژارو زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا ئه‌ مرۆ 26-3-2020 توانرا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانماوه‌ و  له‌سه‌ر ئه‌ركی خیرخوازنی كوردستان هاوكاری سه‌له‌ی خواردنی جۆراوجۆر دابه‌ش بكریت  به‌سه‌ر (130) خانه‌واده‌ (85) خانه‌واده‌ ده‌ربه‌ندیخان و (45) خانه‌واده‌ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌مال شایانی باسه‌ لیژنه‌ كانی ریكخراوه‌كه‌مان توانی مال به‌مال له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی خۆپاراستنی خۆیان و خانه‌واده‌كان خواردنه‌كان بگه‌یننه‌ ده‌ستی خانه‌واده‌كان.وه‌سود مه‌ندان ده‌ست به‌نزا داواكار بون له‌ خوای گه‌وره‌ خیری رابیته‌ و خیرخوازان قبول بفه‌رمویت ، وه‌ داواكاریش بون به‌رده‌وام بین له‌دابه‌شكردنی ئه‌م هاوكاریانه‌ هه تاكو ئه‌م دۆخه‌ به‌سه‌ر ئه‌چیت ،وه‌ ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی خیرخوازی سوپاسی زۆری خیرخوازان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و هاوكاری كردنی پرۆژه‌كانمان له‌م رۆژنه‌دا كه‌هاولاتیان پیویستیان به‌هاوكاریه‌ .







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت