دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندانی كۆرۆنا له‌ چه‌مچه‌مال

له دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان -نوسینگه‌ی چه‌مچه‌مال دابه‌شكردنی (175) پشك خواردنی جۆراجۆر به‌سه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا له‌ خانه‌واده‌ی نازداران و هه‌ژارو نه‌خۆش ئه‌و خانه‌وادانه‌ی بیكار بون به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ .(150) پشك  به‌هاوكاری لقه‌ كه‌ركوك بووه‌ وه‌باقیه‌كه‌ی له‌ ریگه‌ی كۆمپانیای علی سعید خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانی (هدهد) گه‌شتوه‌ته‌ ده‌ستمان وه‌له‌لایه‌ن تیمه‌ كانمانه‌وه‌ یه‌ك به‌به‌ك ده‌گه‌ینرینه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی بۆ ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ ناونوس كراون  - سودمه‌ندان سوپاسی زۆری رابیته‌ی خیرخوازی و خیرخوازانیان كرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ له‌ م كاته‌ پیویسته‌دا .ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی خیرخوازی سوپاسی خیرخوازان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌ ، وه‌ داواكارین خوای گه‌وره‌ باشترین پاداشت به‌نسیبیان بكات ،وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خیزانانه‌ی لامان ناونوس كراون له‌سنوری لقه‌كه‌مان سود مه‌ند ببن داواكارین  خیرخوازن و خاوه‌ن كۆمپانیاكان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌وادانه‌ی پیویستیان به‌هاوكاریه‌ .خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی چاكه‌كاران ونناكات.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت