دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندانی كۆرۆنا له‌ كفری

 له‌ دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی -لقی گه‌رمیان له‌م نائارامیه ی به‌هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌بوه‌ به‌ هۆی بی ئیش و كاربونی ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌واده‌ له‌ رۆژانی 17و 21-3-2020 نوسینگه‌ی كفری به‌هاوكاری خیرخوازان  توانی (110) پشك سه‌له‌ی خواردنی جۆراوجۆر دابه‌ش بكات به‌سه‌ر (110) خانه‌واده‌ی نازدارو هه‌ژارو نه‌خۆش و ئه‌و خانه‌وادانه‌ی زه‌رمه‌ندی ئه‌م دۆخه‌ن، وه‌سه‌رجه‌م پشكه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ مال به‌مال له‌ شۆینی دانیشتیان گه‌یاندرایه‌ ده‌ستی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی شاری كفری كه‌ ناونوس كرابون ، شایانی باسه‌ دابه‌شكردنی هاوكاری له‌ رۆژانی داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سنوری كارماندا وه‌داواكارین خیرخوازانی به‌ ریز هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری پیویست بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌وادانه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پیوه‌ ده‌كه‌ن و سكالای باری ئابوری و سه‌ختی ژیانی خۆیان ئه‌كه‌ن كه‌تائیستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان سودمه‌ند بون وه‌ژماره‌یه‌كی زۆریان هیشتا ماون و چاوه‌ریی ده‌ستی سپی خیرخوازانن..








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت