هاوكارى مه‌لبه‌ندی خۆپاراستنی ته‌ندروستی چه‌مچه‌مال

له‌سه‌ر داوای به‌ ریز به‌رِیَوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌مال - مه‌لبه‌ندی خۆپارستنی ته‌ندروستی ,رِابیته‌ی خیَرخوازی - لقی گه‌رمیان ئه‌مرِۆ 16-3-2020 رِیَژه‌یه‌كی باش كه‌ بریتی بوو له‌ نۆ (9) ماده‌ی پاكژ كه‌ره‌وه‌و خۆپاراستنی جۆراوجۆر پیَش كه‌ش به‌ مه‌لَبه‌ندی خۆپاراستنی ته ندروستى چه‌مچه‌مالَ بكات به‌ ئومیَدی ئه‌وه‌ی مه‌ لَبه‌ندی ناوبراو سودی لیَوه‌ربگریت  له‌ خۆپاراستنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌سه‌ردانیان ئه‌كه‌ن بۆ دلَنیا بون له‌نه‌خۆشی كرۆنا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ولاتانی دراوسیَ بلاَو بوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندیَك كه‌یسی كه‌میش له‌ هه‌ریَمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌ . له‌ كاتی بلاَو بونه‌وه‌ی ئه‌م فایرۆسه‌وه‌ یه‌كه‌م داواكاریه‌ پیَمان گه‌شتووه‌ وه‌رِیَژه‌یه‌ك باش له‌ داواكاریه‌كه يان جیبَه‌جی بووه‌ ،وه‌ئه‌م چالاكیه‌ش ئیمه‌ وه‌ك رِابیته‌ی خیَرخوازی به‌ئه‌ركیَكی نیشتمانی و ئاینی ئه‌زانین كه‌هاوكاری نه‌خۆش و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكه‌ین بۆ خۆپاراستن و ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی زیاتری ئه‌م ڤایروسه‌ . پاش وه‌رگرتنی پیداویستیه‌كان كارمه‌ندانی مه‌لَبه‌ندی ته‌ندروستی چه‌مچه‌مالَ سوپاسی رِابیته‌ی خیَرخوازیان كرد بۆ 
.به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی داواكاریه‌كه‌یان.به‌خیرایی.








.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت