دەرگای ژیانمان لێ‌ دامەخەن هێشتا تازە ژیان بەدەممانەوە جریوە ئەكاو پێ‌ ئەكەنێ‌ و تریفە ئەتكێنێتە دەمی بێ‌ كەسیمان .
ئەمەزمانی حاڵی پڕ لەبەرائەتی ئەم مناڵە چاوگەشەیە كەباوكی مردوەو ئەم وائەزانێ‌ باوكی بەتەیارە ڕۆیشتوە بۆ ئاسمان .
ئەم خێزانە پێك هاتون لەدایكێك وسێ‌ كچی بێ‌ دەرەتان وهیچ موچەو داهات و سەرچاوەیەكی بژێوی ژیانیان نیە و ئەو خانوە ی ئێستاش تیایدا دەژین هی خۆیان نیەو جواب كراون و دەبێ‌ ئەم ماڵە ساردەوە بوەش جێ‌ بهێڵن .
دوای ئەوەی ساڵی (2019 ) بەپشتیوانی خواو پاشان خێرخوازانی خۆشەویست توانیمان (10) خانو بۆ (10) خێزانی بێباوكی هەژار دروست بكەین .
وائێستا پرۆژەی دروست كردنی خانوویەك بۆ ئەم خێزانە بێباوكە هەژارە لەشاری خانەقین رادەگەیەنین .
ئەم پرۆژەیە پێكهاتوە لە (350) پشك هەرپشكێك (100,000) دینارە تۆی خێرخوازیش دەتوانی بەكرینی چەن پشكێك یان پشكێك یان هەر برە پارەیەك بەشداری بكەیت .
بۆئەم مەبەستە سەردانمان بكە یان پەیوەندی بكە بەم ژمارانەوە
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت