پرۆژه‌ی گه‌رم كردنه‌وه‌ی مالی هه‌ژاران و بیباوكان

له‌ قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی گه‌رم كردنه‌وه‌ی مالَی هه‌ژارو بیَباوكان رۆژی 15-2-2020 رابیته‌ی خیَرخوازی - لقی گه‌رمیان -نوسینگه‌ی كفری به‌ هاوكاری خیَرخوازانی سنوره‌كه‌ برِی (1000) لتر نه‌وتی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر (25) خانه‌واده‌ی هه‌ژارو بیَباوك و كه‌م ده‌رامه‌تی سنوره‌كه‌دا شایانی باسه‌ نه‌وته‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی مالَه‌كان ناونوس كرابون خۆبه‌خشانی رابیته‌ی خیَرخوازی له سنوره‌كه‌دا مالَ به‌ مالَ نه‌وته‌كه‌یان به‌ سه‌ر سودمه‌نداندا دابه‌شكرد وه‌ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ رِۆژانی داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌ بیت به‌ هاوكاری خیَرخوازانى كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریم وه‌ سودمه‌ندان سوپاسی زۆری رابیته‌ی خیَرخوازی و خیَرخوازانيان كرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ كه‌له‌ كاتیكدایه‌ هاولاَتیان به‌ هۆی دواكه‌وتنی دابةشكردنى نه‌وت له‌ سنوره‌كاندا زۆر پیَویستیان به‌نه‌وته‌ به‌ تایبه‌تی له‌م شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌دا  ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی خیَرخوازی سوپاسی سه‌رجه‌م خیَرخوازان كوردستان له‌ه‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریم ده‌كه‌ین وه‌داواكارین خوای گه‌وره‌ به‌رزترین پاداشت به‌ نسیبی هه‌مومان بكات وه‌داواكارین له‌سه‌رجه‌م خیرخوازان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ رۆژانی داهاتودا زۆرترین خانه‌واده‌  پیویستیان به‌ نه‌وته‌ به‌ریان بكه‌ویت







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت