گه‌رم كردنه‌وه‌ی مالی نازداران و هه‌ژاران


له‌دریَژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رِابیته‌ی خیَرخوازی لقی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی گه‌رم كردنه‌وه‌ی مالی نازداران و هه‌ژاران له‌م سه‌ره‌تای زستان و سه‌رمادا وه‌ به‌هاوكاری خیرخوازانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان  ئه‌مرۆ 24بؤ جارى دووه م 24-12-2019 توانرا نه‌وت به‌سه‌ر (50) خانه‌واده‌ لة شارى دةربةنديخان دابه‌ش بكریَت له‌ نازداران و هه‌ژاران هه‌رخانه‌واده‌یه‌ك به‌ برِی (40) لتر نه‌وت شایانی باسه‌ سودمه‌ندان سوپاسی رِابیته‌ی خیَرخوازی و خیَرخوازانیان كرد بۆ ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌ وه‌ پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت پرۆژه‌یه‌كی رابیته‌ی خیَرخوازیه كه‌ رِیكلامی بۆ ده‌كریت له‌شوشیال میدیاو راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كه‌هیواداره‌ خیَرخوازان هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تای سه‌رماو زستانةدا بتوانریت زۆرترین خانه‌واده‌ی نازدارو هه‌ژاران گه‌رم بكریته‌وه‌ .









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت