پاراستنی هه‌ژاران له‌سه‌رمای زستان


 وه‌ك نه‌ریتیَكی سالاَنه‌ رابیته‌ی خیَرخوازی لقی گه‌رمیان به‌هاوكاری خیَرخوازان و مزگه‌وتی برایه‌تی -له‌ ئه‌لَمانیا وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می  دابه‌شكردنی نه‌وت بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی مالَی هه‌ژاران و بیَباوكان ده‌ست پیَكرد ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ (80) خانه‌واده‌ لیَی سودمه‌ند  بون هه‌ریه‌كه‌ی به‌ (40) لتر نه‌وت له‌ خانه‌واده‌ی هه‌ژارو خاوه‌ن پیَداویستی تایبه‌ت و نازداران شایانی باسه‌ سود مه‌ندان به‌ نزاكانیان داوای پاداشتی زۆریان بۆ سه‌رجه‌م خیَرخوازان له‌ ناوخۆی كوردستان و برایانی به‌ رِیَز له‌ مزگه‌زتی برایه‌تی له‌ ئه‌ لَمانیا كرد وه‌داواكاربون خوای گه‌وره‌ باشترین ثاداشتيان به‌ نسیب بكات وه‌ رِابیته‌ی خیَرخوازی لقی گه‌رمیان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م زستانه‌وه‌ له‌ ریلامیكدا داوای كردووه‌ له‌ رِیكخراوه‌كان و خیَرخوازان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌م زستانه‌دا زۆرترین مالَی هه‌ژاران و بیباوكان گه‌رم بكه‌ینه‌وه‌وه‌له‌رۆژانی داهاتودا له‌ شۆینه‌كانی تری سنوره‌كه‌مان ئه‌م چالاكیه‌ به‌رده‌وام ده‌بيَ..
   









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت