موچه‌ی نازداران كۆتایی 2019


رابیته‌ی خیَرخوازی لقی گه‌رمیان له‌ خشته‌یه‌كی یه‌ك هه‌فته‌یدا موچه‌ی كۆتا ماتنگه‌كانی 10و11و12-2019 رِاگه‌یاند كه‌برِی پاره‌كه‌ 140 سه‌دوو چل ملیۆن دیناره‌ 950 خانه‌واده‌ لیَی سودمه‌ند ده‌بیَت وه‌ ( 50) خانه‌واده‌یان قوتابی زانكۆن كه‌له‌م وه‌جبه‌یه‌دا هاوكاری ده‌كریَن وه‌سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن خیرخوازانی ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه‌ به‌مه‌ش  موچه‌كانی نازداران بۆ سالی 2019 كۆتایی دیت و (12) موچه‌ی ته‌واویان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌ بؤيه وه‌ك رابیته‌ی خيرخوازى به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی نازداران سوپاسی سه‌رجه‌م خیَرخوازانی به‌ رِيَز له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی سالی 2019 هاوكارمان بون به‌ دلخۆش كردنی سه‌دان خاواده‌ی نازداران و وه‌بۆ ئاگاداری خیَرخوازانی به‌ رِیَز سه‌دان خانه‌واده‌ی تریش بۆ سالی 2020 داواكاریه كانیان ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر خیرخوازاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌م سالی تازه‌دا بتوانین دلیان خۆش بكريَت خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی چاكه‌كاران ونناكات








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت