فیدراسیۆنی هاوکاران                      
 
ڕۆژی شەممە 14 - 12 - 2019  فیدراسیۆنی هاوكاران پانێڵكی بەناونیشانی (مەترسییەكانی نێرگەلە لەسەر كۆمەڵگا ) لەهۆڵی پێنجی ئازار لەشارۆچكەی ڕانیە سازدا
 .

لەپانێڵەكەدا جەماوەرێكی زۆری دەڤەرەكە ئامادەبوون, سەرەتا پانێڵەكە بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد, پاشان وتەی فیدراسیۆن لەلایەن د. (محمد سینەمۆكی ) پێشكەش كرا, دواتر ووتەی ئیدارەی راپەرین و قائیمقامیەتی رانیە لەلایەن (كاك حسێن ) قائیمقامی رانیە پێشكەش كرا
 .

دواتر بەرنامەی پانێڵەكەدەستی پێكردو لەچوار تەوەرداتیشك خرایە سەرزیان ومەترسیەكانی نێرگەلەو هاوشێوەكانی
.
تەوەری یەكەم: (مەترسیە ئاسایشیەكانی نێرگەلەو نێرگەلەخانەكان ) لەلایەن (ابراهیم محمد ) نوێتەری ئاسایشی راپەرین پێشكەش كرا
.
تەوەری دووهەم: (مەترسیەكانی نێرگەلەو حوكمە شەرعیەكانی ) لەلایەن د. (سەیدئەحمەد پێنجوێنی ) ەوە پێشكەش كرا
.
تەوەری سێهەم: (مەترسیەكۆمەڵایەتیەكانی نێرگەلە) لەلایەن د. (عالیە فەرەج) ەوە پێشكەش كرا
.
تەوەری چوارهەم: (مەترسیەتەندروستیەكانی نێرگەلە) لەلایەن د. (بەختیار تاڵەبانی )ەوە پێشكەش كرا


لەكۆتایشدا ئامادەبورن خۆشحاڵی خۆیان بەسازدانی ئەوپانێڵە دەربری و راوسەرنجی خۆیان لەسەرتەوەری پانێڵەكەخستەروو.
















.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت