یادی له‌دایك بونی پیغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر

به‌بۆنه‌ی مه‌ولودی پیغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر (محمد د خ) رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان - نوسینگه‌ی كه‌لار ئاهه‌نگیكی خنجیلانه‌ی ریكخستن بۆ زیاتر له‌ (150) خانه‌واده‌ی نازدار له‌ شاری كه‌لار كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ كۆمه‌لیك برگه‌ی له‌ ژیاننامه‌ی پیغه‌مبه‌ر (د خ ) و سردوگۆرانی و چالاكیه‌كانی رابیته‌،  به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی رابیته‌ی خیرخوازی جه‌نابی پرۆفیسۆر (د علی محی الدین قه‌ره‌داغی ) له‌گه‌ل فلیمی دۆكومینتی تایبه‌ت به‌ چالاكیه‌كان خرایه‌ روو وه‌ له‌ كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا دیاری دابه‌شكرا به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان و خانه‌واده‌كانیان وه‌ ئامابوانیش لای خۆیانه‌وه‌ سوپاسی رابیته‌ی خیرخوازی و ئاماده‌كارانی ئه‌م ئاهه‌نگه‌یان كردو هیواخواز بون سالی ئاینده‌ سالیكی خۆشگوزه‌ران بیت بۆ سه‌رجه‌م موسلمانان و تایبه‌تیش موسلمانانی كورد زمان.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت