یادی مه‌ولودی پیغه‌مبه‌ری ئازیز درودی خوای له‌سه‌ر بیت


 به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی مه‌ولود رابیته‌ی خیرخوازی نوسینگه‌ی چه‌مچه‌مال ئاهه‌نگیكی ریكخست بۆ ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ی نازدار له‌وانه‌ی موچه‌ی مانگانه‌ له‌ریكخراوه‌كه‌مان وه‌رئه‌گرن وه‌یاده‌كه‌ سيَ ته‌وه‌ره‌ بوو ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م وتاریكی په‌روه‌رده‌یی له‌ ژیانی پیغه‌مبه‌ری ئازیز له‌ لایه‌ن مامۆستا عبدالستار قه‌ره‌داغی وه‌پاشان له‌لایه‌ن به‌ ریز به‌ریوه‌به‌ری لق تیشك خرایه‌ سه‌ر چالاكیه‌كانی رابیته‌ی خیرخوازی و به‌ تایبه‌تیش ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رابیته‌ جه‌نابی پرۆفیسۆر دكتۆر علی محی الدین قه‌رداغی بیش كه‌ش به‌ برایانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان كراوه‌ له‌ كاتی ئاواره‌ بونیان بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌ تایبه‌ تیش فریاگوزاری له‌ ریگه‌ی رابیته‌ی خیرخوازی یان په‌روه‌رده‌یی و به‌رده‌وامیان له‌ خۆیندن له‌ ریگه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پیدان كه‌ بری چوار ملیۆن دولار خه‌ملینراوه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ ناره‌وایه‌ش كرا له‌ راگه‌یاندن و سۆشیال میدیاكان به‌تایبه‌ت فیس بوك ده‌كریته‌ سه‌ر جه‌نابی سه‌رۆكی رابیته‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌لیك كه‌سی نه‌ناسراو ده‌مامك دارو جولینراو وه‌له‌ كۆتا برگه‌دا پیش ئه‌وه‌ی به‌ دوعای خیر بۆ سه‌رجه‌م خیرخوازان و كارمه‌ندانی رابیته‌ كۆتایی بیت دیاری دابه‌شكرا به‌ سه‌ ر سه‌رجه‌م ئاماده‌بواندا  










دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت