نزیكەی 95 ملیۆن دیناری تێچووە پرۆژەی پەنای 4 لەشاری سلێمانی بەئەنجام گەیشت



دوابەدوای راگەیاندنی پرۆژەی پەنای 4 بەمەبەستی دابینكردنی خانویەك بۆ ماڵێكی بێباوك لە سلێمانی كە شەش سەرخێزانن و یەكێك لە منداڵەكانی شەلەل دەماغە، وە كۆكردنەوەی هاوكاریەكان لەماوەی دوو مانگدا بەپایان گەشت، خانویەكی سەد مەتری لەنزیك نەخۆشخانەی شار بەهاوكاری خێرخوازان لەگەرەكی شێخان كردرا . ئەمرۆ بەرواری 5/10/2019 بەئامادەبوونی د.عەلی قەرەداغی سەرۆكی رابیتەی خێرخوازی و حسین نەجمەدین سەرۆكی دەستەی باڵا و جەمال محمود لێپرسراوی لقی سلێمانی و د. تەها زەڵمی مامۆستای ئاینی لەبۆنەیەكی تایبەتداكلیلی خانوەكە تەسلیم بە دایكی مناڵەكان كرا. رابیتەی خێرخوازی سوپاسی هاوكاری و بەدەمەهاتنی خێرخوازان دەكات لە هاوكاری ئەم پرۆژەیەدا..














دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت