چیم دی - په‌نا10


 ئه‌وه‌ی دیم جیاوازی نیَوان ئه‌و دوو ویَنه‌یه‌بوو
پاش حه‌مدو سه‌نای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی خیرخوازی ئاسوده‌ كرد به‌ پایان گه‌شتنی  پرۆژه‌ی په‌نا-10 بووپاش زیاتر له‌ دوو مانگ له‌ هیلاكی ستافی نوسینگه‌ی كه‌لاری رابیته‌ی خیرخوازی ئه‌و خانووه‌ كۆنه‌یه‌ كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی خیزانیكی بیباوك بوو كه‌له‌سالی 1995 وه‌ هاوكاریمان كردون تا سالی 2010 وه‌ مندالیكی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌تیشیان هه‌بوو له‌رۆژی 27-10-2019 به‌ ئاماده‌بونی ستافی پرۆژه‌ی په‌ناو میوانان و ئه‌ندامان لقی گه‌رمیانی ریكخراوی رابیته‌ كلیلی خانوه‌كه‌ پاش دروست كردنه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ی له‌ وینه‌كه‌دا دیاره‌ كایله‌كانی درایه‌ ده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ كه‌دروست كرابوو به‌دوو به‌ش به‌ شیكی بۆ دایك و كوره‌ كه‌م ئه‌ندامه‌كه‌ی وه‌به‌شیكه‌ی تری بۆ كوری ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ كه‌خاوه‌نی 4 منداله‌ و پیَش مه‌رگه‌یه‌و نه‌خۆشه‌ .شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م پیداویستی ئه‌م خانووه‌ له‌ لایه‌ن خیر خوازانه‌وه‌ دابین كراوه‌ لیره‌دا زۆر به‌ پیویستی ئه‌زانین كه‌ سوپاسی سه‌رجه‌میان بكه‌ین و داواكارین خوای گه‌وره‌ به‌ باشترین شیۆه‌ له‌  به‌هه‌شتدا پاداشتیان بداته‌وه‌وه‌ بری تیچوی خانوه‌كه‌ له‌گه‌ل پیداویستی ناومال به‌ نزیكه‌یی 25 ملیون دیناری تیچو بوو .











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت