ئاهه‌نگ و پیشه‌نگا بۆ نازداران

رابیته‌ی خیرخوازی لقی گه‌رمیان له‌ رۆژی 4شه‌ممه‌ 18-9-2019 به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خوله‌كانی هاوینه‌ی نازداران و خانه‌واده‌كانیان له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگ و پیشه‌نگایه‌كی ریكخست بۆبه‌شداربوانی خوله‌كه‌ونازدارانی سه‌ركه‌وتو له‌ قۆناغه‌كانی خۆیندنی 2018 -2019 پاش كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌به‌شداری ژماره‌ی به‌رچاو له‌ نوینه‌ری لایه‌ن و ریكخراو چین و تۆیژه‌ جیاوازه‌كانی شاری دوربه‌ندیخان و خانه‌واده‌ی نازداران سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پیكرد به‌چه‌ند ئایه‌ تیك له‌ قورئانی پیرۆز پاشان به‌ ریز به‌ ریوه‌به‌ری لق له‌وتاریكدا پاش تیشك خستنه‌ر سه‌ر خوله‌كانی ئه‌م هاوینه‌و ژماره‌ی به‌ شداربوان و خه‌لات كراوان له‌ به‌شیكی وتاره‌كه‌یدا  پاش سوپاس كردنی خیرخوازانی كوردستان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنیان له‌ پرۆژه‌كاندا له‌ هه‌مان كاتدا داواكار بوو سه‌رمایه‌داران و خیر خوازان به‌ چاوی به‌زه‌یی و هۆكاری نزیك بونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ سه‌یری خانه‌واده‌ی بیباوك و هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی ئه‌م هه‌ریمه‌ بكه‌ن، وه‌له‌ هه‌مان كاتیشدا داوای كرد له‌ خانه‌واده‌ی نازداران و هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌رده‌وام له‌ نزاكانیاندا داوای گیرابونی خیری خیر خوازان بكه‌ن و به‌ چاوی ریزه‌وه‌ سه‌ یری خیرخوازن و سه‌رمایه‌داران بكه‌ن به مه‌ش برایه‌تی و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی له‌ نیوان تاكه‌كانی كۆمه‌لگادا به‌ هیز ده‌بیت . وه‌له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌دا (50) خه‌لات دابه‌شكراو  هه‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان به‌ شداربون له‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای كاری ده‌ستی به‌شداربوانی خوله‌كانی ئه‌م هاوینه‌.







ه‌ستی به‌شداربوانی خوله‌كانی نازداران و خانه‌واده‌كانیان .
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت