رابیتەی خێرخوازی كۆنگرەی (26) هەمینی خۆی ئەنجام داو بڕیاری هەمواركردنەوە (تعدیل) ی ناوی ڕێكخراوەكەی كرد .

رابیتەی خێرخوازی كۆنگرەی  (26) هەمینی خۆی ئەنجام داو بڕیاری هەمواركردنەوە (تعدیل) ی ناوی ڕێكخراوەكەی كرد
 .
رۆژی 26/8/2019 لەشاری سلێمانی رابیتەی خێرخوازی 26 هەمین كۆنگرەی ساڵانەی خۆی ئەنجام داو چەندبڕیارێكی دەركرد
 
 ١- بەكۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بڕیاری هەمواركردنەوە (تعدیل) ی ناوی ڕێكخراوەكەی دەركرد بۆناوی (ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆڤ دۆستی .  منظمە الرابطە الانسانیە) وە لیژنەیەك تایبەتی ڕاسپارد بۆتەواوكردنی پێداویستی یاسایی و ئیداریەكانی ئەم گۆڕانكاریە مەبەست لەم هەمواركردنەوەیە وەڵام دانەوەی پێداویستی و بەردەوامی كاری ڕێكخراوی ڕابیتەیە لەدەرەوەو ناوەوەی كوردستان
 .
 ٢- بەردەوام بوونی لەسەر پێشكەش كردنی پرۆژە خێرخوازی مرۆڤ دۆستیەكانی ڕابیتە لەكوردستان وعێراقدا
 .
٣- پێش كەش كردنی سوپاس وپێزانین بۆسەرجەم خێرخوازانی كوردستان و دەرەوەی عێراق كەپشتیوانی پرۆژە خێرخوازیەكانی ڕابیتە دەكەن
 .
وەچەن بڕیارێكی تر بۆناوخۆی لقەكانی ڕابیتە تایبەت بەداهێنان و جۆراوجۆركردنی پرۆژەكانی ڕابیتە






  .
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت