خه‌رمانی چالاكیه‌كانی پێش جه‌ژنی قوربان


به‌ بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز و به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنی خێرخوازان بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی نازداران و هه‌ژاران و كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ سه‌ره‌تای مانگی (ذي الحجة) وه‌ هه‌تا ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ توانرا ئه‌م چالاكیانه‌ جێبه‌جێ بكرێت:
1- 250 خانه‌واده‌ سوودمه‌ند بوون له‌ جل و به‌رگی جه‌ژن به‌ بڕی 6250000 دینار.  
2- 50 خانه‌واده‌ سوودمه‌ند بوون له‌ پاره‌ی زه‌كات، 3000000 دینار.
3- 75 خانه‌واده‌ مووچه‌یان وه‌ر گرتووه‌ له‌و نازدارانه‌ی له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه‌فاله‌ت كراون به‌ بڕی 9850000 دینار.
4- 450 خانه‌واده‌ی بێ باوك و هه‌ژار سوودمه‌ند بوون هه‌ر یه‌ك به‌ بڕی 2 كغم گۆشت بۆ جه‌ژنی قوربان به‌ كۆی زیاتر 10000000 دینار.
وه‌ هیوادارین خێرخوازان هاوكارمان بن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیشدا پرۆژه‌ی قوربانی جیبه‌جێ بكرێت  هه‌زاران خانه‌واده‌ی بێ باوكان و هه‌ژاران له‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی سونه‌تی باوكی پێغه‌مبه‌ران ( ابراهیم ) سه‌لامی خوای له‌ سه‌ر بێت سوودمه‌ند بن له‌ وه‌رگرتنی گۆشتی قوربانی. خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی چاكه‌ كاران ون ناكات. 
    








  

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت