ۆرك شۆپێك له شاری ‌كفری




ڕابیته‌ی خێرخوازی لقی گه‌رمیان/ نوسینگه‌ی كفری له‌ ڕۆژی 2019/7/18 له‌ ژێر ناونیشانی (گه‌شه‌پێدانی كاری خێرخوازی و خۆبه‌خشی) له‌ شاری كفری به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م. صباح كفری ۆرك شۆپێك ی ڕێكخست بۆ ژماره‌یه‌ك خوشك و برا له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ڕێز لێپرسراوی یه‌كێتی زانایان له‌ كفری و كارمه‌ندانی كۆن و نوێی ڕابیته‌ی خێرخوازی و ژماره‌یه‌ك خێرخواز و هاوڵاتی. 
پاش كردنه‌وه‌ی ۆرك شۆپه‌كه‌ كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، له‌ لایه‌ن لێپرسراوی نوسینگه‌ی كفری به‌ خێرهاتنی ئاماده‌بوان كرا و تیشكی خسته‌ سه‌ر كاری خێرخوازی له‌ ناو شاری كفری له‌ ساڵی 2009 تا 2019 كه‌ نوسینگه‌كه‌مان جێبه‌جێی كردوه‌. پاشان به‌ڕێز م. صباح كفری باسێكی به‌ پێزی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد درباره‌ی گرنگی كاری خێرخوازی له‌ قورئان و سوننه‌تدا وه‌ سوپاسی خزمه‌ته‌كانی ڕابیته‌ی خێرخوازی كرد، پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیان ی ڕابیته‌ی خێرخوازی تیشكی خسته‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ ڕێكخراوی خێرخوازیدا به‌ تایبه‌ت كۆمه‌ڵگا و ڕێ و شوێنی پێویستی خسته‌ ڕوو بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌. له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بوان كران به‌ 6 گرووپ، هه‌ر گرووپێك پێشنیاری خۆی خسته‌ ڕوو له‌و به‌شه‌ی كاری ڕابیته‌ی خێرخوازی كه‌ ئێستا كاری تێدا ئه‌كات وه‌ ئه‌م پێشنیارانه‌ ئه‌بێت به‌ به‌رنامه‌كاری ڕێكخراوه‌كه‌مان تا ساڵی داهاتوو دووباره‌ بونه‌وه‌ی ۆرك شۆپ.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت