پڕۆژه‌ی (قه‌رزی چاكه‌ی ) له هه‌ولێر












ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد خێر خوازی /لقی هه‌ولێر
به‌هاوكاری خێرخوازان پڕۆژه‌ی (قه‌رزی چاكه‌ی ) بۆ پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری گه‌نجان جێ به‌جێ كرد
له‌ پێناو هاوكاری كردنی گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری ئه‌مڕۆ 2019/7/11 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد - خێرخوازی / لقی هه‌ولێر پشتیوان به‌ خودا و هیمه‌تی جوامێری خێرخوازان پڕۆژه‌ی دابه‌ش كردنی هاوكاری به‌ سه‌ر گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری به‌ ئه‌نجام گه‌یاند، كه‌ له‌ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م هه‌ژده‌ گه‌نجی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری سوود مه‌ند بوون و بۆ هه‌ر گه‌نجێگ بڕی دوو ملیۆن دیناریان پێدرا وه‌ك قه‌رزی چاكه‌ بێ سوو و بێ ڕیبا واته‌ ئه‌و دوو ملیۆنه‌ به‌ 22 مانگ بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه‌ ، بۆ هه‌ر مانگێك 90 هه‌زار دینار ده‌كات، خوای گه‌وره‌ خێر هه‌موو لایه‌ك بنوسێت و به‌ره‌كه‌ت بكاته‌ نێوان ئه‌م هاوسه‌ره‌ تازانه‌وه‌.
بۆیه‌ لیره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خێرخوازان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌م سه‌ده‌قه‌ جاریه‌ به‌شدار بن با په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن:07501449100 یان 07504650104
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت