ده‌ستپێكردنی خولی هاوینه‌




وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ و به‌ مه‌به‌ستی چالاك كردنی تواناكانی نازداران و خانه‌واده‌كانیان له‌ به‌رواری 2019/7/10 وه‌ لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی خێرخوازی ده‌ستی كرد به‌ كردنه‌وه‌ی خولی هاوینه‌ی زانستی و پیشه‌یی به‌م جۆره‌:
1- ده‌ربه‌ندیخان: كردنه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده‌ و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ 35 قوتابی كوڕ و كچ.
2- كه‌لار: به‌ به‌شداری 25 فێرخواز له‌ نازداران و خانه‌واده‌كانیان خولی درومان به‌رده‌وامه‌.
وه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتودا خوله‌كان له‌ سه‌رجه‌م سنوره‌كه‌ماندا به‌ سوودی نازداران به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوادارین له‌ كۆتایی خوله‌ پیشه‌ییه‌كاندا بتوانرێت ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ سوود له‌م خولانه‌ وه‌ربگرن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ باشكردنی گوزه‌رانیان وه‌ داواكارین له‌ خێرخوازان هاوكارمان بن له‌ به‌رده‌وامی ئه‌م خولانه‌ و به‌شدار بن به‌ كڕینی پێویستی كار بۆ خانه‌واده و فێرخوازان.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت