كۆبونه‌وه‌ی خێرخوازان



له‌ ڕۆژی 4/7/2019 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان به‌ هاوكاری نوسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ی ڕێكخراوه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی و خێرخوازان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆن و نوێی ڕابیته‌ی خێرخوازی و ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخست.
شایانی باسه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ پاش كرانه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنی قورئانی پیرۆز تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كانی ڕابیته‌ی خێرخوازی و به‌رده‌وام بوونی كاره‌كانی وه‌ پاشان ئالیه‌تی خزمه‌تكردنی ئم قۆناغه‌ی ڕابیته‌ بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگا به‌ سوود وه‌رگرتنی ناوخۆی كوردستان خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بوان، وه‌ ڕوونی كرده‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ پێویستی به‌ هه‌وڵی زیاتر هه‌یه‌ بۆ دابه‌زینه‌ ناو چینی مام ناوه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ نزیكه‌ی 70% ی كۆمه‌ڵگا ده‌بن وه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكانی دڵ فراوان و خێرخواز و دیندارن و ته‌نها پێویستیان به‌ تێكه‌ڵاو بوون و ده‌عوه‌ت كردنیانه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی خانه‌واده‌ی نازداران و هه‌ژارانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان كه‌ كه‌متر له‌ 15%.
له‌ كۆتایدا ئاماده‌بوان به‌ پێشنیار و تێبینیه‌كانیان كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵمه‌ند كرد و زۆربه‌ی ئاماده‌بوانیش ئاماده‌یی خۆیانیان ده‌ربڕی به‌ كاركردن به‌ خۆبه‌خش له‌ گه‌ڵ ستافی نوسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵی ڕێكخراوه‌كه‌مان.







دواتر
This is the current newest page
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت