بەدەمەوەچونی خانەوادەیەك


یەكێك لەوهەواڵە دڵتەزێنانەی ئەمڕۆ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی سەرقاڵ كردووە مردنی مامۆستایەكی ئاینیە لەسەر ئەو ماتۆڕو عەرەبانەی لەبەر هەژاری كاری پێكردووە شایانی باسە ناوبراو(م.عمر)خەڵكی ناحیەی ڕزگارییە لە كەلار و خاوەنی دوو خێزان و نۆمنداڵە ،بەخۆبەخش وتار بێژو پێش نوێژی كردووە بۆدانیشتوانی گوندی چاڵەڕەش لەگەرمیان و بەو ماتۆڕو عەرەبانەی لەسەر سوكانەكەی گیانی دەرچووە ڕۆژانە كاری كردووە بۆپەیداكردنی بژێوی خانەوادەكانی قەدەری خوای گەورە وابوو لەكاتی چاوەڕێكردنی گواستنەوەی پێویستی خەڵك لەشوێنی وەستانی ڕۆژانەی گیانی دەرچوو وەسەری لەسەر سوكانی ماتۆڕەكەی بوو ،داواكارین لەخوای گەورە بیبەخشێت و  بەبەهەشتی شاد بكات و سەبوری خانەوادەكەی بدات ،ئێمەش وەك ڕابیتەی خێرخوازی لقی گەرمیان پاش بیستنی ئەوهەواڵە دڵ تەزێنە وەبەدواچونی خانەوادەكەی بۆمان دەركەوت خوالێخۆش بوو دوو خێزانی هەیە كە لەخێزانی یەكەمی چوار منداڵی هەیە وە لە خێزانی دووهەمی پێنج منداڵی هەیە و دوانیان بچوكن ،بڕیارماندا لەڕێگەی خێرخوازێك لەشاری كەلار كەفالەتی یەكێك لەمنداڵەكانی ژنە بچوكەكەی بكرێت ،وە هیوادارین و داواكارین لەخێرخوازان كە كەفالەتی خێزانە گەورە كەشی بكرێت لەگەڵ ئەومنداڵەی ماوە لە خێزانە بچوكەكەی،وە لە ڕاستیدا خێزانێكی زۆر هەژار و كەمدەرامەتن وە پێویستیان بەهاوكاری خێرخوازان هەیە بەتایبەت پاش لەدەستدانی سەرپەرشتیاری خێزانەكە،ئێمەش لەڕابیتەی خێرخوازی ئامادەین بۆ ئاسان كردنی كاری هەر خێرخوازێك بیەوێت باری قورسی ئەم خێزانە سوك بكات .
خوای گەورە چاكەی چاكەكاران وون ناكات

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت