خه‌رمانی چالاكیه‌كانی (27،26) ی ڕه‌مه‌زان

له‌ ڕۆژانی (27،26) ی ڕه‌مه‌زان، ڕابیته‌ی خێرخوازی / لقی گه‌رمیان ئه‌م چالاكیانه‌ی جێبه‌جێ كردوه‌:
1- كه‌لار: دابه‌شكردنی پاره‌ی زه‌كات به‌ سه‌ر 115 خانه‌واده‌ی نازدار و نابینا و نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌، وه‌ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی جل و به‌رگی جه‌ژن به‌ سه‌ر 200 منداڵی نازدار و دایكیان.
2- چه‌مچه‌ماڵ: دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌ سه‌ر 50 خانه‌واده‌ی نازدار و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت، وه‌ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی پاره‌ی زه‌كات به‌ سه‌ر 150 خانه‌واده‌ی نازدار و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و ئاواره‌.
3- ده‌ربه‌ندیخان: دابه‌شكردنی زه‌كات و خواردنی وشكه‌ به‌ سه‌ر 55 خانه‌واده‌ی نازدار و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت.
4- زه‌ڕایه‌ن: دابه‌شكردنی پاره‌ی زه‌كات به‌ سه‌ر 50 خانه‌واده‌ی نازدار و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت.
شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م چالاكیانه‌ به‌ هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ئێمه‌ش له‌ گه‌ڵ سودمه‌نداندا داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ له‌م مانگه‌ پیرۆز و ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا خێرخوازان به‌ باشترین شێوه‌ پاداشت بداته‌وه‌ و بیكاته‌ توێشوی قیامه‌تیان. 








     
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت