ڕۆژێك و چه‌ند چالاكیه‌ك



ڕابیته‌ی خیرخوازی / لقی گه‌رمیان له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (4،5) ی 2019 ی نازداران، ڕۆژی 23 ی ڕه‌مه‌زان ئه‌م چالاكیانه‌ی جێبه‌جێ كردوه‌:
1- ده‌ربه‌ندیخان: جگه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی نازداران، دابه‌شكردنی 80 سه‌به‌ته‌ی خوارده‌مه‌نی به‌ سه‌ر 80 خانه‌واده‌ی نازدار و كه‌م ئه‌ندام و نابینا و ئاواره‌.
2- چه‌مچه‌ماڵ: دابه‌شكردنی 60 سه‌به‌ته‌ی خوارده‌مه‌نی به‌ سه‌ر 250 قوتابی كچ له‌ به‌شه‌ ناوخۆیی كچانی زانكۆی چه‌رمۆ.
3- كفری: دابه‌شكردنی 100 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌ سه‌ر 100 خانه‌واده‌ی نازدار و كه‌م ده‌رامه‌تی سنوره‌كه‌.
4- زه‌ڕایه‌ن: دابه‌شكردنی 15 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌ سه‌ر 15 خانه‌واده‌ی نازدار.
5- خانه‌قین: دابه‌شكردنی 35 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌ سه‌ر 35 خانه‌واده‌ی نازدار و كه‌م ده‌رامه‌تی شاری خانه‌قین.
6- ده‌ربه‌ندیخان: دابه‌شكردنی 42 كۆ گۆشت به‌ سه‌ر 42 خانه‌واده‌ی نازداران.
شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازانی ناوخۆی هه‌ریمی كوردستان بووه‌، ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی خێرخوازی سوپاسی سه‌رجه‌م خێرخوازان و  هاوكارانمان له‌ خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ڕابیته‌ ده‌كه‌ین له‌ سنوره‌كه‌ و هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان وه‌ ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا باشترین پاداشتی خێرخوازانی به‌ڕێز و كارمه‌ندانی ڕابیته‌ی خێرخوازی بداته‌وه‌. به‌ ئومێدی به‌رده‌وامیی دابه‌شكردنی هاوكاری به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خیزانانه‌ی ناونوس كراون.  








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت