دابەشكردنی جل و بەرگی جەژن


لەدرێژەی چالاكیەكانی لقی گەرمیانی ڕابیتەی خێرخوازی بەبۆنەی نزیك بونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جل و بەرگی جەژنی دابەشكرد بەسەر(90)خانەوادەی نازداردا لەسنوری چەمچەماڵ و دەربەندیخان كەمەبەست لەم چالاكیە دڵخۆشكردنی منداڵانی نازدارە لەڕۆژەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دا تاكو هاوشێوەی هاوڕێكانی بێت لەلەبەركردنی جل و بەرگی تازەدا ،وەشایانی باسە سوودمەندانی نازداری چاوگەش شادومانی خۆیان بەم هەنگاوە دەربڕی وهیواداربوون خوای گەورە خێری خێرخوازان قبوڵ بفەرموێت و داواكاربوون خێرخوازان بەردەوام بن لەم جۆرە چالاكیانەدا بۆئەوەی باقی هاوڕێكانیان دڵخۆش بن لەم جەژنەدا.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت