پرۆژەی پەنای خێرخوازی


لەژێر دروشمی ببەخشن بەپرۆژەی پەنای خێرخوازی ماڵ بەبەخشین كۆتایی نایەت
لەڕۆژی 01/04/2019 بەئامادەبونی بەڕێز سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای ڕابیتەی خێرخوازی لەعێراق و ئەندامانی لیژنەی پەنای خێرخوازی و ژمارەیەك لەمیوانان و مامۆستای ئاینی و خێرخوازان و خەڵكی گەڕەك ئەوخانووە كەلەپرۆژەی پەنای خێرخوازی ڕیكلامی بۆكرا كلیلەكانی پێشكەش كرا بەوخانەوادە بەڕیزەی كەدانیشتوی شارۆچكەی شۆڕشن لە قەزای چەمچەماڵ ،شایانی باسە لەسەرەتای مەراسیمەكەو لەكاتی كردنەوەی كلیلی خانوەكەدا بەڕێز سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای ڕابیتە لەعێراق سوپاسی سەرجەم خێرخوازانی كرد و دڵخۆشی و ئاسودەیی خۆیی و ئەندامانی ڕابیتەی خێرخوازی دەربڕی لەم چركە ساتەدا
كەكلیلی ماڵەكه‌ درا بە دایكی نازدارەكان وەداوای كرد لەخوای گەورە خانوویەك جوانتر لەم خانووە لەقیامەتدا ببەخشێت بەو خێرخوازانه‌ی كەهاوكار بوون لەكڕینیدا وه‌بەتایبەتی ئه‌و خێرخوازه‌ بەڕێزه‌ی شاری سلێمانی كەبەشێكی گەورەی پشكەكانی كڕیبوو ،وەهیواداربوو خێرخوازان هاوكارمان بن لە بەردەوامی ئەم پرۆژەیە بۆئاسودەكردنی باقی ئەوخانەوادانەی تر كەئێستا سەرەیان گرتووەو چاوەڕێی ئەوەن لەخانوی خۆیاندا بحەسێنەوە،شایانی باسە هەرلەم مەراسیمەدا تاپۆی خانوەكە كەپێشتر كرابوو بەناوی خانەوادەكەوە پێشكەش كرا بەدایكی نازدارەكان كەئەوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی زۆری خێرخوازان و ڕابیتەی خێرخوازیان كرد.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت