دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌واده‌ی نازداران



به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتر به‌نازداران و پێش كۆتایی هاتنی ساڵی 2018 له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 26/12/2018 له‌خشته‌یه‌كی یه‌ك هه‌فته‌ییدا له‌سنوری لقه‌كه‌مان لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی خێرخوازی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2018 دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر(810)منداڵی نازداردا له‌سنوری لقه‌كه‌مان كه‌بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت (115،000،000)سه‌دوپانزه‌ملێۆن دیناره‌ كه‌ڕێژه‌ی له‌90%بڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆوه‌ دابین كراوه‌ ،شایانی باسه‌ خانه‌واده‌ی نازداران له‌نزاكانیاندا داواكاربوون له‌خوای گه‌وره‌ باداشتی كافیلی نازداره‌كانیان بداته‌وه‌و بیكاته‌ توێشوی قیامه‌تیان ،وه‌هیوادار بوون خێرخوازان به‌رده‌وام بن له‌هاوكاریه‌كانیان كه‌زۆر پێویسته‌ بۆیان له‌م قه‌یران و كاته‌ ناسكه‌دا  .










دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت