مژده‌بۆئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ژارێك تێرده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاتنی مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(د،خ)ڕێكخراوه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی سه‌به‌ته‌ی خواردنی ڕاگه‌یاند بۆكۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆخه‌ڵكی هه‌ژارو بێباوك و كه‌مده‌رامه‌ت ،وه‌ك لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی خێرخوازی توانیمان هاوكاری دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر(120)خێزانی سنوره‌كه‌دا له‌شاری كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان شایانی باسه‌ ئه‌م هاوكاریانه مان به‌ده‌ست گه‌شتووه‌ ‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كایند ئه‌ید و خێرخوازانی ناوخۆوه‌،وه‌سودمه‌ندان له‌نزاكانیاندا داواكاربوون خوای گه‌وره‌ به‌باشترین پاداشت پاداشتی خێرخوازان بداته‌وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا داوایان كرد خێرخوازان زیاتر گرنگی بده‌ن به‌م توێژه‌هه‌ژارانه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادوربێت له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئه‌بێته‌هۆی تێكدان و بچڕانی په‌یوه‌ندیه‌كان .شایانی باسه‌له‌شاری كه‌لار له‌كاتی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیه‌كه‌دا خێرخوازێكی به‌ڕێز(50)پشك گۆشتی هێناو له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌دا دابه‌شكرا كه‌زیاتر 
.سودمه‌ندانی دڵخۆشكرد







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت