دابه‌شكردنی پێداویستی قوتابخانه‌



له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بۆساڵی خوێندنی
(2018-2019)وه‌بۆئه‌وه‌ی قوتابیانی نازدار و خانه‌واده‌كانیان ته‌نها له‌بیری ئاماده‌كردنی پاره‌ نه‌بن بۆكڕینی پیداویستی قوتابخانه‌ بۆجگه‌رگۆشه‌كانیان ،ڕابیته‌یخێرخوازی لقی گه‌رمیان و دیاله‌ له‌چه‌ند مه‌راسیمێكی جیاوازدا به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای ڕابیته‌ و ژماره‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و كافیل و مامۆستایانی ئاینی و پیاوماقوڵانی سنوره‌كه‌ له‌شاره‌كانی گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ توانی پێداویستی قوتابخانه‌ به‌سه‌ر 800 قوتابی نازدار دابه‌ش بكات له‌وقوتابیانه‌ی كه‌ناتوانن پێداویستیه‌كانیان به ئاسانی دابين بكه‌ن ،وه‌ شایانی باسه‌ بڕی بوجه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆ دابین كراوه‌ ،كه‌لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانین به‌ناوی ڕابیته‌ی خێرخوازی و سوودمه‌ندانی پرۆژه‌كه‌ نزای گیرابوون بۆخاوه‌نی به‌خشینه‌كان بكه‌ین و هیوادارین خوای گه‌وره‌ بیكاته‌ توێشووی قیامه‌تی هه‌موولایه‌كمان.
وه‌پێداویستیه‌كان له‌سنوری لقه‌كه‌ماندا به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكرا:
1-سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ(450)قوتابی نازدار.
2-گه‌رمیان(كه‌لار و كفری)(310)قوتابی نازدار.
3-زه‌ڕایه‌ن(40)قوتابی نازدار.










دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت