رابیتەی خێرخوازی لقی سلێمانی 681 سەر قوربانی ئەنجامدا


لقی سلێمانی رابیتەی خێرخوازی، لە داوی ئەوەی بانگەشەی بۆ ئەنجامدانی قوربانیكردن راگەیاند، بەهاوكاری خێرخوازانی ناوخۆو دەرەوەی هەرێمی كوردستان توانی لە رۆژانی جەچندا 681 سەر قوربانی لە سنوری شاری سلێمانی بە قەزاو ناحسەكانەوە ئەنجامبدات و گۆشتەكەی دابەش بكات بەسەر ئەم چین و توێژانەدا:
مناڵانی بێباوك، كۆمەڵەی تالاسیما، هیمۆفیلیا و كەمئەندامان و نابینایان و خاوەنپێداوسیتی تایبەت، كۆمەڵگەی نەسر، بازیان، رانیەو قەڵادزێ(كەناس و پاكەرەوی شەقامەكان)، هەڵەبجەی شەهید و خورماڵ و سەیدسادق. جگە لەوەی لەهەر سەرێك ئاژەڵی بچوك 5 بەش لەلایەن خێرخوازەكەوە براوەو دابەشكراوە. كۆی گشتی سودمەندانی پرۆژەی قوربانی لە لقی سلێمانی رابیتە زیاتربووە لە 10500 دەهەزارو پێنج سەد خێزان. بە ناوی سەرۆك و دەستەی باڵاو سەرجەم بەڕێوەبەر و كارمەندانی رابیتەی خێرخوازی یەوە سوپاس وپێزانین ئاراستەی سەرجەم خێرخوازانی خۆشەویست دەكەین كە ئەم ساڵیش وەك ئەزمونی چەند ساڵی رابوردویان بۆ ئەنجام دانی قوربانی كردن رێكخراوی رابیتەی خێرخوازیان هەڵبژارد و ئەو ئەرك و ئەمانەتەیان بە برا و خوشكانی خۆیان لە ستافی رابیتەی خێرخوازی سپارد، لە خوای باڵادەست داواكارین كە بەخشین و قوربانی كردنەكەی ئێوە و جهدو ماندوبونی بەڕێوەبەر و كارمەندانی رابیتەی قبوڵ كردبێت ان شاالله.


















دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت